دز
plus4
پێش ٢ ساڵ

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئادار، دوو دز هەڵدەكەوتنە سەر نوسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لەكەركوك و بڕێكی زۆر پارە دەدزن.

 

سەرچاوەیەكی لە پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی كەركوك بە plus4ی راگەیاند: دوو چەكداری نەناسراو بە ماتۆرسكیل چونەتە سەر نوسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لەگەڕەكی رێگەی بەغدا.

 

وتیشی، دزەكان چەكیان لە كچێك راكێشاوە كە وەك كارمەند لەنوسینگەكە كاردەكات و لەژێر فشاری چەكدا بڕی 70 بۆ 80 ملیۆن دیناریان دزیوە و هەڵاتوون.