سلفانا دلشاد
PLUS4
پێش ساڵێک

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لەبارەی دەستگیرکردنی سلڤانا دڵشاد خانمە مەیکاپ ئارتێست کە هاوکات راوێژکاری سەرۆکایەتی هەرێمە لەکاروباری کریستیانەکان رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو دەڵێت: سلڤانا دڵشاد، هەڕەشەی لە کەسێک کردووە ئەگەر بڕێت پارەی پێ نەدات ئەوا لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە کێشەی بۆ دروست دەکات

 

هاوڵاتیەک بەناوی (ر.د) سکاڵای یاسایی دژ بە تۆمەتبار (سلڤانا دلشاد شەمعون) بە تۆمەتی ئەوەی (سلڤانا) پێگەی خۆی وەک کەسێکی بازرگان و خاوەن کار بەکارهێناوەو هەڕەشەی لە هاوڵاتی (ر.د) کردووە، کە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە کێشە و تۆمەتی بۆ دروست بکات ئەگەر هاتوو بڕێک پارەی ڕادەست نەکات، تۆمەتبار (سلڤانا) ئەم کارەی بە هاوکاری لەگەڵ تۆمەتبارێکی تر بەناوی (م.م) ئەنجام داوە، بۆیە بە بڕیاری دادوەر فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەر یەک لە (سلڤانا و م.م) دەرچوو، بە مەبەستی گەیشتن بە ڕاستی بابەتەکە لێکۆڵینەوە بەردەوامە و هەموو ڕێکارەکان بەشێوەیەکی یاسایی ئەنجام دراوە.