PLUS4
پێش ساڵێک
ئاسایشی ئابوری سەر بە هەواڵگری عێراق هەڵیکوتایە سەر بۆرسەی حارسیەو کیفاحی بەغدا، ژمارەیەک لە خاوەن نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دۆلاریان دەستگیرکردووە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون تۆمەتبارن بە ( حوالات سوداء ) کە هۆکارن بۆ بەرزبونەوەی نرخی دۆلار لەبازاڕەکاندا.
حوالات سوداء، لەدەرەوەی سستمی بانکی ئەنجام دەدرێت، دۆلار ناخرێتە بازاڕەوەو تەحویلی وەڵاتانی دیکە دەکرێت ئەوەش دەبێتە هۆکار بۆ بەرزبونەوەی دۆلار.
ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار لەبازاڕەکانی عێراق گەیشتووەتە 165.400 دینار