كؤبونةوة
plus4
پێش ٢ ساڵ

دوای كۆبونەوەكەی پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت لەگەڵ بەشێك لەپەرلەمانتاران سەبارەت بە كێشەی بەنزین و نەبونی كارەباو گرانی نرخی ئەمپێری موەلیدە، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هەموویان كۆكبون لەسەر ئەوەی حكومەت و وەزارەتەكان لەپێشكەشكردنی خزمەتگوزاریەكاندا جیاوازی دەكەن و كەركوكیان فەرامۆشكردووە.

 

راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت جارێکیتر داوای لەکازمی کرد بەسەردانێکی بەپەلە بگاتە کەرکوک وگرفتی سوتەمەنی وخراپی ڕەوشی کارەبا لەشارەکە چارەسەر بکات وبەڵگەنامەیەکی وەزارەتی کارەبای عێڕاقیش دەخاتە ڕوو کە دەری دەخات کارەبای کەرکوک خراپترینە بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی عێڕاق.

 

ئەرشەد ساڵحی پەرلەمانتاری بەرەی توركمانی رایگەیاند: لەكاتێكدا خەڵك كەركوك چاوەڕێی هەڵوێستە بۆ چارەسەری هەمیشەیی، كەچی پارێزگاری كەركوك بەشێوەیەكی دیبلۆماسی دەگمەن قسەی كرد، پێدەچێت بیەوێت دۆخەكە هێوربكاتەوە !!

 

وتیشی، كەركوك تاكە پارێزگایە لەكارەبا بێ بەشكراوە و نۆ سەعات كارەبای پێدەدرێت، ئەمڕۆ پارێزگاكە سزای سیاسی دەدرێت لەلایەن بەغداوە.

 

هەر لەو كۆنگرەیەدا پەرلەمانتار دیلان غەفور وتی: بەغداد هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە مامەڵە لەگەڵ كەركوك ناكات و لەهەموو روەكانەوە شارەكەی فەرامۆش كردووە، هەمووی بەبەڵگە بەردەستە و بابەتەكەش سیاسیە.

 

وتیشی، داوا دەكەین هاوڵاتیان ئارام بگرن و دڵیابن بە نوێنەرایەتی ئێوە كێشەكانتان چارەسەر دەكەین، تاكە بەبەتیش ئێمە لێرە كۆبكاتەوە خزمەتكردنی خزمەتگوزارییە.