محافزة
plus4
پێش ٢ ساڵ

راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت لەگەڵ پەرلەمانتارانی شارەكە لەكورد و عەرەب و توركمان لەكۆبونەوەدایە.

سۆران عەبدولكەریم پەیامنێرمان لەشوێنی كۆبونەوەكەوە رایگەیاند: كۆبونەوەكە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرە بۆ كێشەی قەیرانی بەنزین.. چاوەڕێ دەكرێت كۆبونەوەكە بە كۆمەڵێك رێنمایی و راسپاردەی نوێ كۆتایی بێت.

ماوەی زیاتر لە مانگێكە قەیرانی بەنزین لەشارەكە دروستبووە، ئەگەرچی بەنزینخانەكان 24 كاتژمێر بەنزین دابەشدەكەن بەڵام قەرەباڵغی هەر ماوە و كێشەكەیش رۆژ دوای رۆژ خراپتر دەبێت.

پێشتر plus4  لە راپۆرتێكی ڤیدیۆییدا نهێنی پشت قەیرانەكەی خستەڕوو: