اسؤؤؤؤؤ
plus4
پێش ساڵێک

ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی ساڵی نوێی زاینییەوه دەستپێشخەرییەک بۆ لایەنە سیاسییەکان رادەگەیەنێت و دەڵێت: ئەم بۆنەیە بە دەرفەتی دەزانیین داوا لە سەرجەم لایەنەکان بکەین؛ لە پێناو دەستەبەرکردنی خواست و داواکارییەکانی هاووڵاتییان، تەواوی گیر و گرفتەکانیان بە لاوە بنێن، هەنگاو بەرەو چاکسازی راستەقینە و نەهێشتنی گەندەڵی بنێن، بە جۆرێک لە ئاست خواستی هاووڵاتییاندا بێت.

دەشڵێت، دەستخۆشی لە هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییە بەردەوامەکانی باڤڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین کە بەوپەڕی خەمخۆری و پشوودرێژییەوە لە بەغدای پایتەخت هەوڵی بەدەستهێنانی مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان دەدا، لەو چوارچێوەیەشدا دەیان جار سەردانی بەغدای پایتەختی کردووە، و چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ و بەرهەمداری ئەنجامداوە، لە سەرویانەوە مەسەلەی قوت و بژێوی خەڵکی کوردستان، و دووبارە کارا کردنەوەی لیژنەی مادەی (١٤٠)ی دەستوور کە لە ماڵی رەوانشاد سەرۆک مام لە بەغدا راگەیەندرا، کە بە لای ئێمەوە ئەو رووداوە دەستکەوتێکی گرنگ بوو بۆ دووبارە بەدەستهێنانەوەی مافەکانی خەڵکی کوردستان لە ناوچە جێناکۆکەکان.

راشیدەگەیەنێت، پلانی یەکێتیی بۆ ساڵی نوێ لەسەر هەر سێ ئاستی؛ "سیاسی" و "ئیداریی" و "رێکخراوەیی" وەک ساڵی رابردوو، بە بەرنامە و پڕوژەی هەمەلایەن پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات، بۆ ئەوەش بۆ زۆربەی کایەکان پڕۆژەی نوێ و ئانی گەڵاڵە کردووە، بە پشتیوانی خوا و ئۆرگان و هەڤاڵانی یەکێتیی هەوڵی جێبەجێکردن و سەرخستنیان دەدەین، لە سەروشیانەوە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان.