plus4
پێش ساڵێک
دوای سەرکەوتنە گەورەکەی پەرستارانی کورد لەهەڵبژاردنی لقی کەرکوکی سەندیکای پەرستارانی عێراق، ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی وەک یەکەم بەرپرس پەیامی پیرۆزبایی ئارستەی سەرۆک و ئەندامانی نوێی لقەکە کرد.
لەپەیامەکەیدا دەڵێت: وێڕای ئەو فشار و گوشارە زۆرەی کە لە بەرامبەرتان پیادە دەکرا، بەڵام توانیتان سەرکەوتنی گەورە و بەرچاو بەدەستبهێنن.
دەشڵێت: سوپاسی و ستایشی هەوڵی هەموو لایەک دەکەم بەتایبەت پەرستارانی کەرکوک.
ئەمڕۆ لەهەڵبژاردنی لقی کەرکوکی سەندیکای پەرستارانی عێراق، لیستی یەکێتی توانی نەقیب و چوار ئەندامی سەندیکاکە بەدەستبهێنێت لەکۆی پێنج ئەندام.