ابرة طبية
plus4
پێش ساڵێک

سەرچاوەیەکی تایبەت بە plus4ی راگەیاند: دوێنێ دووشەممە، کچێکی تەمەن 11ساڵ گەیاندراوەتە یەکێک لەنەخۆشخانەکانی کەرکوک کە باری تەندروستی تێکچو بوو، دوای مانەوەی بۆ ماوەی دوو کاتژمێر گیانی لەدەستدا.

وتیشی، بە وتەی کەسوکارەکەی کە خەڵکی گەڕەکێکی کوردنشین بون، پێشتر نەخۆش بوە و لای عەیادەیەکی نزیک لەماڵەکە، دەرزیان لێی داوە و تەندروستی خراپتر بوە.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، توێکاری بۆ لاشەکەی کراوە تاوەکو هۆکاری گیان لەدەستدانی بزانرێت و پشکنینەکانیان رەوانەی بەغدا کراون.. لەئێستادا چاوەڕێی ئەنجامەکەن بۆ ئەوەی هۆکاری گیان لەدەستدانی بزانرێت.

بەپێی زانیارییەکانی plus4 منداڵەکە خوێندکاری پۆلی شەشی سەرەتایی بوە و لەقوتابخانەیەکی خوێندنی کوردییە.

ناو و قوتابخانەکەی لای plus4 پارێزراوە چونکە نەتوانراوە کەسوکاری بدۆزرێتەوەو لەو بارەیەوە قسەیان لەگەڵ بکات.