كؤبونةوة
plus4
پێش ٢ ساڵ

دوای تەواوبونی كۆبونەوەی حزبە كوردستانییەكان، رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی ی.ن.ك لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سبەی كاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆ ئاگری نەورۆز لەسەر قەڵای كەركوك دەكرێتەوە و ئاهەنگێكی خنجیلانە ئەنجام دەدرێت.

داواشیكرد، نەتەوە و پێكهاتەكانی دیكە بەشداری لەئاهەنگەكەدا بكەن چونكە جەژنی نەورۆز بۆ كۆكەرەوەی هەمووانە.

لێپرسراوی مەڵبەند داوای لە خەڵكی شارەكانی كوردستان كرد بەشداری لەئاهەنگەكەی كەركوكدا بكەن.