plus4
پێش ٢ ساڵ
سبەی یەکشەممە 20ی ئادار، ئاهەنگێکی جەماوەری گەورە لەسەر قەڵای کەرکوک رێکدەخرێت.
حەسیبە عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە plus4ی راگەیاند: سبەی هەمومان وەک خەڵکی کەرکوک بە جلی کوردی و ئاڵای کوردستانەوە دەچینە سەر قەڵای کەرکوک وەڵامی ئەوانە دەدەینەوە کە خەیاڵیان وابوو ئاهەنگی نەورۆز سنوردار بکەن.
بەپێی زانیاریەکانی plus4 سبەی لەئاهەنگەکەدا حزبە کوردستانیەکان یەک پەیامی هاوبەشیان دەبێت بە کوردی و عەرەبی.
کۆمەڵێک لەهونەرمەندانی كوردستانيش بانگهێشت کراون لەگەڵ کەرکوکیەکاندا نەورۆز بکەن.