plus4
پێش ٢ ساڵ
لیژنەی باڵای راگەیاندنی یەکێتی لەکەرکوک لەنوسراوێکی لهژێر ناوی " وەڵامێک بۆ پارتی و فەرماندە هەڵاتووەکەی لە کەرکوک!" وەڵامی ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی دەداتەوە.
دەقی پەیامەکە:
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا کەمال کەرکوکی فەرماندە هەڵاتووەکەی پارتی لە کەرکوک وەک پیشەی هەمیشەیی دووبارە پەلاماری یەکێتیی داوەتەوە و ئەیەوێ ئەو شکست و نەهامەتیانەی کە بە سەر خەڵکی کەرکوک و کوردستاندا هێناویانە بشارنەوە.
لەلای یەکێتی سەرشۆڕی ئەوەیە کاتێک لە کەرکوک دەسەڵاتدار بوو بێتی، و پلە و پۆستت هەبوو بێ، و داهات و قوتی خەڵکەکەیت بە تاڵان بردبێ، و دواتریش کە کەوتە تەنگانە و نەهامەتی بەجێیان بهێڵیت!؟
لەلای یەکێتی سەرشۆڕی ئەوەیە لە کاتی شاڵاوی تەعریب و نەهامەتی خەڵکی خۆت بەجێبهێڵیت و داتریش بۆ سواڵی دەنگ و کورسی بگەڕێیتەوە ناویان!
لە لای یەکێتی سەربەرزیی ئەوەیە؛ لە کاتی نەهامەتی لەگەڵ میللەتەکەی خۆدا بمێنێتەوە و رووبەڕووی شاڵاوی تەعریب و راگواستن و نەهامەتییەکان ببیتەوە و بەرگریان لێ بکەیت و بەجێیان نەهێڵێت!
نەک وەکو پارتی و فەرماندە هەڵاتووەکەی کەمال کەرکوکی کە لە قوشتەپە و هەولێرەوە موزاید بە سەر کەرکوک و کەرکوکیەکاندا ئەکەن و تەنها بۆ پلەو پۆست و کورسی کەرکوکیان ئەوێ و داتر بە جێیان ئەهێڵن!
هاوڵاتیانی کەرکوک ئاشنان ئەم جۆرە لێدوانانە، چونکە ئەوان شارەزای کەسایەتی کەمال کەرکوکین کە چەند فەرماندەیەکی بەزیوو ترسنۆک و بێ ئیرادەیە! و بەردەوام لە کاتی شەڕی داعش سەنگەرەکانی داگیر دەکران، و پێشمەرگە و فەرماندەکانی یەکێتیی ئازادیان دەکردەوە!!
لیژنەی باڵای راگەیاندنی یەکێتی لە کەرکوک