rawand
plus4
پێش ٢ ساڵ

روەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی وەڵامی کەماڵ کەرکوکی دەداتەوە و دەڵێت : کەمال کەرکوکی و ئاغاکانی، بەفیتی داگیرکەران ملهوڕییان کرد و کەرکوکیان توشی کارەساتی گەورەکرد.

 

لێپرسراوی مەڵبەند بۆ دەنگی ئەمریکا دەشڵێت: پارتی بە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، کەرکوکی بەداگیرکردن دا و بانگەشەی دروستکردنی دەوڵەتی دەکرد "کەچی ئێستا عەڕابەکانی ڕیفراندۆم لە بەغدا شەڕی پۆست دەکەن.

 

ڕەوەند مەلا مەحمود ئەوەشدەخاتەڕوو کە ئەو ڕۆژەی سوپای عێراق بەرەو کەرکوک جوڵا، کەمال کەرکوکی لەنێو تەپ و تۆزدا خۆی ونکردبوو، کەس نەیزانی لە کوێوە ڕایکرد، نەک خۆی، حیزبەکەشی بەشی هەڵاتن بوون.

 

پێشتر کەماڵی کەرکوکی لەلێدوانێکدا رایگەیاندبوو کە وەک پارتی مافی خۆیانە بەکادرێکی خۆیان پۆستی پارێزگار پڕبکەنەوە.