plus4
berî 3 salan
عەلا جبوری وەزیری بازرگانی عێڕاقی ئەمڕۆ ڕایگەیاند وەجبەی نۆیەمی بەشە خۆراکی مانگانە ئامادەیەو لەسبەی یەکشەممەوە دەست دەکرێت بەبانگهێشتی کردنی بریکارەکان بۆ تەواو کردنی ڕێکارەکان،
ناوبراو وتیشی لەڕۆژانی پشوشدا کارمەندانی کۆمپانیای گشتی بەشە خۆراک دەوامی فەرمیان کردووە تا لەکورترین ماوەدا ئەو خۆراک وپێداویستیانە بگاتە هاوڵاتیان، وتیشی ئەم مانگە هەموو مادەکان پێکەوە دەدرێن بەبێ هیچ دواکەوتنێک .





