plus4
پێش ٢ ساڵ
خانەوادەی ئەو پێشمەرگەیەی سەرۆکایەتی کۆمار کە پێنج ساڵ پێش ئێستا لەکاتی ئەرکدا و بەهەڵە بەرپرسێکی شارەوانی لەبەغدا کوشت، داوا لەسەرۆک کۆمار و یەکێتی دەکەن هەڵوێستیان هەبێت و هەوڵ بک ئازادکردنی کوڕەکەیان بدەن بەتایبەت کە پارەی خوێنەکە دراوەو ماڵی قوربانیەکە ئامادەنین تەنازول بکەن.
دەقی بانگەوازی خانەوادەکەی:
بانگەوازێک بۆ سەرۆک کۆمار و فراکسیۆنەکان لەپەرلەمانی عێراق
بانگەواز لە سەرۆک کۆمار و لێپرسراوانی یەکێتی و هەموو فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق دەکەین، بەهانای دۆسیەکەی ( بەشدار عومەر فەقێ ساڵەح )وە بێن کە ماوەی پێنج ساڵە لەزیندانە و پێشتر بەبڕیاری دادگا بەتاوانی کوشتنی ( جێگری بەڕێوەبەری شارەوانی دۆڕە ) سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەردا سەپێندرا.
لەو کاتەوە هەوڵێکی زۆر درا تاوەکو لەرێی دانیشتنی عەشایەریەوە چارەسەربکرێت، لەگەڵ ماڵەکەدا لەسەر بڕە پارەیەک رێککەوتین و 125 ملیۆن درایە دەستیان وەک قەرەبوی خوێن، بەڵام بەداخەوە دوای وەرگرتنی پارەکە ئامادەنەبون تەنازول لەمافی خۆیان بکەن، لەو نێوەندەشدا پارەیەکی زۆر دیارنەماوە.
ئەوەی جێی داخە سەرەڕای پێدانی پارەیەکی زۆر بەو ماڵە کە بەڵێنەکەیان نەبردووەتە سەر و ئامادەش نین پارەکە بدەنەوە، سەرۆکایەتی کۆمار و هەموو لێپرسراوانیش پشتیان لە دۆسیەکە کردووە، بۆیە داوا دەکەین هەموو لایەک (بەشدار) بە کوڕی خۆیان بزانن و بەرگری لەدۆسیەکەی بکەن بەتایبەت ئەو لەکاتی ئەرکدا و بێ هیچ مەبەستێک ئەو کارەی لەدەست دەرچووە.
- خانەوادەی بەشدار عومەر کارمەندی فەوجی یەکی لیوای دووی سەرۆکایەتی کۆمار.