plus4
پێش ٢ ساڵ
کۆمپانیای گشتی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتیەکان، دابەشکردنی بەنزین موحەسەنی لەکەرکوک کرد بە کۆبۆن.
سەرچاوەیەک لە لقی کەرکوکی کۆمپانیاکە بە plus4ی وت: بڕیارەکە لەبەغداوە دراوەو بەهیچ شێوەیەکیش بە باشی نازانین چونکە ئەو هاوڵاتیانەی کۆبۆنیان نیە ناتوانن لەهیچ وێستگەیەکی حکومی بەنزین وەربگرن.
وتیشی، ئەم بڕیارە نرخی کۆبۆن بەرزدەکارەوەو بەنزینی ئەهلی گران دەکات و رێگە لەبەردەم قاچاغچیش دەکاتەوە.