plus4
پێش ٢ ساڵ
راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت نوسراوێکی نوێی بڵاوکردەوەو دەڵێت: پیرۆزبایی لەگەلی کورد دەکەم و له‌هه‌موو كات و ساتێك‌دا تەواو ئازادن لە ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی نەورۆزەوە.
سەرچاوەیەک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە plus4ی راگەیاند: بە گوشاری یەکێتی و ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک - سەڵاحەدین، راکان جبوری لەبڕیارەکەی پاشگەزبوەوەو بڕیارەکەی یەکەمی هەڵوەشاندەوە.
ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت: تا یەکێتی لەکەرکوک بێت راکان و هاوشێوەکانی ناتوانن سنور و کۆت و بەند بۆ هیح بۆنە و ئاهەنگێکی کورد لەشارەکەدا دروست بکەن.
پێشتر راكان جبوری له‌نوسراوێكدا مۆڵه‌تی سێ كاتژمێری د‌یاریكردبوو تاوه‌كو له رۆژی نه‌ورۆزدا ئاهه‌نگ سازبكرێت و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان و دروشمی نه‌ته‌وه‌ییشی قه‌ده‌غه‌كردبوو.