plus4
پێش ٢ ساڵ
دەستەی دەستپاكی كەركوك دوو بەرپرسی دەستگیركردووە كە دەستیان بەسەر دوو پارچە زەوی دەوڵەتەدا گرتبوو، وەك گۆڕەپانی راگرتنی ئۆتۆمبێل بەركایان هێناوە و بەبێ هیچ رەزامەندیەكیش پارەی راگرتنی ئۆتۆمبێلیان لەهاوڵاتیان وەرگرتووە.
بەپێی راگەیاندراوێكی دەستەكە، هەردوو زەویەكە (چوار هەزار مەتر چوارگۆشە) بووە، یەكێك لەزەویەكان موڵكدارێتێكەی دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئەوەی دیكەش زەوی شارەوانی كەركوك بووە.
دەستەی دەستپاكی ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات، بەرپرسی زیادەڕۆیيەكانی كەرتی چواری شارەوانی كەركوك دەستگیركراوە بەتۆمەتی كەمتەرخەمی لەئەركەكەی و نەگرتنەبەری رێوشوێنە یاساییەكان دژ بە سەرپێچیكاران.