plus4
پێش ٢ ساڵ
لەدوای بڵاوبونەوەی نوسراوێكی راكان جبوری كە مۆڵەت دەدات، كورد تەنها سێ سەعات ئاهەنگی نەورۆز لەكەركوك رێكبخات، بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان و دروشمی نەتەوەییش قەدەغە دەكات، هاشتاكێك لەفەیسبوك راگەیاندا بەناونیشانی #بێ_دەنگ_مەبن_نایاساییە
زانا شوانی شارەزا لەیاسای عێراقی خاوەن هاشتاكەكەیه، دەڵێت: بڕیارەكەی پارێزگاری كەركوك پێچەوانەی دەستوورە بەو پێیەی كۆت وبەندی لە سەر بۆنەیەكی نەتەویی ڕەسەنی شاری كەركوك داناوە، لەبنەڕەتدا لە دەسەڵاتی ئەو نییە كات بۆ دەربڕینی خۆشییەكانی میللەتێك یا نەتەوەیەك دابنێت.
رێنمایی پەرلەمانتار و حزبە كوردستانییەكانیش دەكات كە دەتوانن جبوری توشی لێپێچینەوەی یاسای بكەن، نەورۆز جەژنی نەتەوەیەكە، بەعس نەیدەتوانی پێش بە خەڵكی كەركوك بگرێت، ئێستاش دیاریكردنی كات پێچەوانەی ئازادی تاكە كە دەستوور زامنی كردووە.