plus4
پێش ٢ ساڵ
دوای راگەیاندنی دەستگیركردنی دوو خۆكوژو كەسێكی تر وەك چاوساغ لەلایەن وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی داعشەوە، plus4 زانیاری ورد لەبارەی ناسنامەی تیرۆریستەكانەوە ئاشكرا دەكات.
نیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە، هێزێكی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایشی سلێمانی و دژەتیرۆری عێراق هەڵیانكوتایە سەر ماڵێك لەگەڕەكی ئازادی شاری كەركوك و هاوڵاتیەكی كوردیان دەستگیركرد كە ئەركی وەرگرتن و گواستنەوەی دوو خۆكوژی بیانی بوە بەو شوێنەی دیاریكراوە تاوەكو لەسەرەتای مانگی رەمەزاندا خۆیان بتەقێننەوە.
بەپێی زانیارییە تایبەتەكانی plus4 ئەو هاوڵاتیەی دەستگیركراوە لەپێكهاتەی كوردە و دانیشتوی گەڕەكی ئازادیە و پیشەی نانەوا بووە، زیاتر لە سێ مانگی بوە لەلایەن ئاسایشی یەكێتی و دژەتیرۆری عێراقەوە چاودێری كراوە تاوەكو دوێنێ لەماڵەوە دەستگیركراوە و دوو خۆكوژە بیانیەكەشی لەگەڵدا بوە كە لەو دیو سنورەكانی عێراقەوە رەوانەی كەركوك كراون.