plus4
پێش ٢ ساڵ
یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق بڵاویكردەوە، دەزگای دژەتیرۆری عێراق بەهەمەهەنگی لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی هەوڵێكی داعشیان بۆ ئەنجامدانی كردەوەیەكی خۆكوژی لەمانگی رەمەزاندا پوچەڵكردەوە.
بەپێی راگەیاندراوەكە، هەردوو خۆكوژەكە لەكەركوك دەستگیركراون، هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی و دژەتیرۆری عێراق لەسنوری سوریاوە چاودێری هاتنە ژورەوەی خۆكوژەكانیان كردووە تاوەكو گەیشتوونەتە شارەكە.
هەر بەپێی راگەیاندراوەكە، لەو ئۆپراسیۆنەدا كەسێكی دیكەی عێراقی دەستگیركراوە كە ئەركی گواستنەوەی خۆكوژەكان بووە..