plus4
پێش ٢ ساڵ
لەگەڕەکی دەروازەی شاری کەرکوک گەنجێک بە دەستڕێژی گولە کوژرا.
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بە plus4ی راگەیاند: کوژراوەکە ناوی ( هاوکار شەفیقە ) لەبەردەم ماڵی خۆیان دراوەتە بەر دەستڕێژی گولە و تەقەکەرەکەش بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا پیکاب ( مەرزیە ) هەڵاتووە، بەوتەی کەسوکاری کوژراوەکە، گومانیان لەهاوڕێیەکی هەیە بەو پێیەی پێشتر ناخۆشی لەنێوان دروستبووە.
هاوکار شەفیق، ئەو گەنجەی کوژراوە، پێشمەرگە بوە لە هێزەکەی عەبدوڵای کوێخا موبارەک کە لەلایەن پارتیەوە پێکهێنراوە.