
plus4
پێش ٢ ساڵ
پۆلیسی ئیتاڵیا رایگەیاند، پێنج کەس لە رۆمای پایتەخت و برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بە تۆمەتی بە قاچاخ بردنی کۆچبەران لە تورکیاوە بۆ ئەوروپای رۆژئاوا بە فڕۆکەی تایبەت دەستگیرکراون، لە رێگەی گەشتێکەوە کە تێچووی نزیکەی دە هەزار یۆرۆ بووە .
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس، ئەو تۆمەتبارانە کە ئێستا دەستبەسەرن، تۆمەتبارن بەوەی کە پەیوەندییان بە رێکخراوێکی تاوانکارییەوە کردووە بە ئامانجی هاوکاریکردنیان لە کۆچی نایاسایی.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه كۆچبه‌ره‌كان كه زۆربه‌یان كورد یان عێراقی بوون له فڕۆكه‌كه داده‌به‌زین و ناسنامه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆیان ئاشكرا ده‌كه‌ن و داوای په‌نابه‌ری ده‌كه‌ن.