Plus4
berî 6 saet
کاتیەتی تا بەسەرتاندا نەرووخاوە دەستکاری ئاوازتان بکەن
رۆژنامەنوس و نوسەرو کادری پێشووی پارتی نوسینێکی لەژێر ناوی «کاتی تێگەیشتن و موراجەعیە» بڵاوکردوەتەوەو تێیدا دەڵێت ، ئەمەریکا، یان ئێران و ئەنقەرا، چی ئەلێن و چیان ئەوێ بای ئەوە گرنگ نیە خەڵک لە هەرێم چی ئەوێ و چی ئەلێت!
با پشتیوانی پایتەختەکانی دونیات هەبێت، فلسێک ناهێنێ پشتیوانی خەڵکەکەی خۆتت نەبێت، سیاسەتی راست ئەوەیە بە بەرێوەبردنی باشی دیموکراسی پشتیوانی دونیا بۆ نەتەوەکەمان بە دەست بهێنین نەک بۆ خێزانەکەمان!
رۆژی دە جار بۆ بەغا بە چۆکا بێی قیمەتی نابێ ئەگەر میللەتەکەی خۆت لە جۆری بەرێوەبردنەکەت رازی نەبیت!
دەمێکە هاواری ئەوە ئەکەین خوا میللەتێکی باشی بۆ بەرێوەبردن پێ داون پێی بزانن، میللەت لەوە زیاتر تورە و ریسوا و زەلیل مەکەن!
حزبی باش و سەرکردەی ئاقڵ ئەوانن کە خواستی میللەت، چ لە روویی سیاسی، چ لە روویی ئابووری لەبەر چاو ئەگرن و کار بۆ خۆشگوزەرانیان ئەکەن و یەکگرتوویان ئەپارێزن.
ئێستا کاتی تێگەیشتنە ئەم میللەتە بە زۆرینەی حزبەکانیەوە ئەم جۆرە لە بەرێوەبردن و خۆسەپاندنە پڕ لە غروویەیی قبووڵ نییە، کاتیەتی تا بەسەرتاندا نەرووخاوە دەستکاری ئاوازتان بکەن، ئەگەر کەمێکتان هەبێت.





