بافڵ تاڵەبانی
Plus4
berî 3 saet

پارتی بێڕێزی کرد بە پەرلەمان و ئەمەش بەبێ سزا تێناپەڕێت


بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی ستراتیژیی سلێمانی رایگەیاند،  پارتی بێڕێزی کرد بە پەرلەمان و کردی بە شوێنێک بۆ بازرگانیکردن و  ئەمەش بە بێ سزا تێناپەڕێت.

وتیشی، هیچ لێخۆشبوونێک نییە بۆئەوەی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان کردی و  ئەوەی ڕوویدا داڕمان بوو لە پڕۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستان

ئاشکرایکرد، چەمچەماڵ تەکساسی کوردستانە و هەموو غاز و کارەباى هەرێم لەوێ بەرهەمدەهێنرێت، بەڵام 40 ساڵ لەدواى هەولێرەوەیە.