نۆژەنکردنەور
Plus4
berî 3 saet

پارێزگاری سەڵاحەدین رەزامەندی بۆ پڕۆژەیەكی كەركوك وەردەگرێت


هەیسەم زەهوان پارێزگاری سەڵاحەدین رایگەیاند: رەزامەندی سەرۆك وەزیرانی عێراقی وەرگرتووە بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی رێگای كەركوك- تكریت لەسنوری ئیدارەی پارێزگای كەركوك.

وتیشی، رەزامەندی سەرۆك وەزیرانیشم وەرگرتووە بۆ نۆژەنكردنەوەی رێگاكە لەفلكەی تكریتەوە تاوەكو سنوری ئیدارەی كەركوك.

رێگەی كەركوك- تكریت لەسنوری ئیداریی كەركوك بەتەواوی تێكچووەو ماوەی سێ ساڵە پڕۆژەی قیرتاوكردنی تەواو نەكراوە، بەهۆی خراپی رێگاكەشەوە نزیكەی 100 كەس بەروداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە، دوایینیان پزیشكێكی دیاری تكریت و خێزانەكەی بوو.