Plus4
پێش ٢ ساڵ
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لەگەڕەکی رزگاری ( حوریە )ی شاری كەركوك تەرمی گەنجێک لەنێو یاریگایەکی تۆپی پێدا دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەك لەپۆلیسی كەركوك بە plus4ی راگەیاند: گەنجەکە خەڵکی هەمان گەڕەکە، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بەڵگەی تاوانەكان دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.
لەبارەی ناسنامەی كوژراوەكەشەوە، سەرچاوەكەی پۆلیس وتی " كارمەندی فەوجی تەكتیكی پۆلیسی كەركوكە ".