اشواق
Plus4
berî 1 saet

پەرلەمانتارێکی دیکە بە 10 ساڵ زیندانی سزا درا


دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، بەتاوانی گەندەڵی و کۆکردنەوەی پارە بەشێوەی نایاسایی،  دادگای عێراق 7 ساڵ زیندانی بەسەر پەرلەمان ئەشواق سالم حەسەن سەپاند.

 پابەندیش کرا بە گێرانەوەی 12 ملیار دینار بۆ خەزێنەی حکومەت.

هاوکات لە دۆسێیەکی دیکەشدا ئەو پەرلەمانتارە بەتۆمەتی شاردنەوەی زانیاری سەبارەت بە ئەستۆ پاکی سزای زیندانی 3 ساڵی دیکەی بەسەریدا سەپێنرا و دەستیش بەسەر سەروەت و سامانی گوازراوەو ناگوازراوەیدا گیرا.

هەر ئەمڕۆ پەرلەمانتار عالیە نوسەیف بەتۆمەتی گەندەڵی 7 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.