plus4
berî 1 saet
زەیدی ساڵێک مۆڵەتی بۆ گروپە چەکدارەکان درێژکردەوە
عەلی زەیدی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ئاشکرایکرد، تا کۆتایی مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو تەواوی گروپە چەکدارەکان چەکەکانیان ڕادەستی دەوڵەت دەکەن .
زەیدی وتیشی، سەرەتا و بەپێی پلانەکە تا 90 ڕۆژ گروپە چەکدارەکان بەهیچ شێوەیەک چالاکی چەکداری ئەنجام نادەن و لەبەرامبەردا گرتنی ئەوەیان بەدەست هێناوە کە ئەمریکاش گروپەکان ناکاتە ئامانج.
ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئەو ماوەیە گروپەکان دەست بە ڕادەست کردنی چەکەکانیان دەکەن بەدەوڵەت و پرۆسەکەش 30 حوزەیرانی ساڵی 2027 کۆتایی پێ دێت.
پێشوتر وا بڵاوکرایەوە کە رۆژی 30 ئەیلولی ئەمساڵ دوا مۆڵەتە بۆ چەکدانانی گروپەکان.




