هاتوچۆ
Plus4
berî 40 deqîqe

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ ئیش و کارەکانی لەهەموو عێراق راگرت 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ ڕایدەگەیەنێت ، ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی داهاتوو، 16 و 17ی ئەیلول،  بەهۆی کارکردن لە پرۆژەی نیشتیمانی (مشروع الوطني)   تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل و دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکە رادەگیرێت .

دەشڵێت ، رۆژی یەکشەممە 20 ئەیلول دەست بە دەوام و  کارکردنی ئاسایی دەکرێتەوە.

 سەبارەت بەو کەسانەی کە پێشتر مامەڵەکانیان پێشکەشکردووە، لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنەوەی دەوام  مامەڵەکانیان رایی دەکرێت.