شلامچە
plus4
berî 1 saet

ئەمڕۆ یەکشەممە شانەی راگەیاندنی ئەمنیی راگەیاند  : بڕیاردراوە بە دەستپێكردنەوەی كاركردن لە سێ دەروازەی سنووری لەگەڵ ئێران كە ئەوانیش شەلامچە، مەندەلی، و شەیب بۆ هاتووچۆی گەشتیاران و بازرگانی، ئەوەش دوای تەواوكردنی پێداویستییە رێكخستنی هونەرییەكان و نوێكردنەوەی سیستمەكانیان.

 راشگەیاند : بڕیارەكە بەپێی رێنماییەكانی عەلی فاڵح زەیدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان دەرچووە، ئەوەش دوای پێداچوونەوە بە ڕەوشی دەروازەكان و بەهێزكردنی ئاسایش و ڕێكخستنی هاتووچۆی بازرگانی و هاووڵاتییان.

بڕیارە ئەمڕۆش دەروازەی شەلامچە بکرێتەوە و دەروازەکانی ترش رۆژانی داهاتوو.