Plus4
berî 1 saet
هەردوو سەرۆک وەزیرانی ئێستاو پێشوو کۆبونەوە
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ، پێشوازیکرد لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراق.
بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی گشتی عێراق و پاڵپشتیکردنی حکومەت کراوە بەتایبەتی لە پرسی جێبەجێکردنی بەرنامە و پلانەکانی پەرەپێدان و چاکسازی.
هاوکات باس لە پتەوکردنی لێکتێگەیشتن لە نێوان هێزە سیاسییەکان کراوە بەمەبەستی خستنەگەڕی هەوڵەکان و تەواوکردنی کابینە وەزارییەکەی عەلی زەیدی .




