Plus4
berî 2 saet
بەرپرسێکی دیکە بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا
دەستەی دەستپاکی عێراق دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری بەشی موڵکداری شارەوانی تکریتی بەتۆمەتی گەندەڵی ڕاگەیاند.
دەستەی دەستپاکی دەڵێت، بەڕێوەبەری بەشی موڵکداری شارەوانی تکریت لەگەڵ چەند فەرمانبەرێکی دیکە، مامەڵەی دابینکردنی زەویان بە پارەیەکی کەم لەهاوڵاتیان کڕیوەتەوەو پاشان خستویانەتە نێو سیستمی قۆناغەکانی دابەشکردنی زەوی ، تا دەستیان بەسەردا بگرن و پاشان بە نرخێکی زۆر بیانفرۆشنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو لە ماڵی بەڕێوەبەری بەشی موڵکداری شارەوانی تکریتدا دەست بەسەر 94 تاپۆی خانووبەرە بەناوی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی تکریتەوە گیراوەر لەگەڵ بڕێکی زۆر زێڕو پارەو چەک و تەقەمەنی .




