کۆمپانیا
Plus4
berî 1 saet

زۆرترین کۆمپانیای ئەمریکی دەهێندرێتە عێراق 


باسم محەمەد وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند هەوڵدەدەین  زۆرترین كۆمپانیاكانی ئەمریكا   لەبواری نەوتدا بهێنینە عێراق تا وەبەرهێنان بكەن.

وتیشی، لەگەڵ سەرجەم وەزارەتەكان لە هەماهەنگیداین لەپێناو تێپەڕاندنی ئاستەنگە و بەربەستەکان هاوکات  لەگەڵ رێكخراوی ئۆپیك گفتوگۆی جدییان  کردووە بەمەبەستی زیادكردنی هەناردەکردنی نەوت و وزە.