Plus4
berî 1 saet
لەخورماتوو مێرمنداڵێک لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا
شەوی رابردوو تەرمی مێرمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی خورماتوو؛ دوای ئەوەی شوێنی ئەشکەنجە بەسەر جەستەیەوە دەرکەوتووە دەستبەجێ کەسوکاری دەستگیرکراون.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی؛ شوێنەواری ئەشکەنجە بەهەموو جەستەی مێرمنداڵەکەوە دیار بوەو گورز بەر سەریشی کەوتبوو بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
سەرچاوەکەی پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو کە بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، باوکی دانی بەوەداناوە کە کوڕەکەی لەژێر ئەشکەنجە ئەو و خاڵۆکانیدا گیانی لەدەستداوە .
سەرچاوەکەی پۆلیس ئەوەی خستەڕوو کە باوکی منداڵەکە هۆکاری ئەشکەنجەدانی مێرمنداڵەکەی گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی گوایە کاتێک لەعومڕە بوەو لەئامادەنەبونی ئەودا، کوڕەکە پارەیەکی زۆری لەیارییە ئەلیکترۆنییەکاندا خەرچکردووە کە بە 7 دەفتەر دۆلار دەخەمڵێندرێت.
لەئێستادا بەوتەی سەرچاوەکەی پۆلیس، باوک و دایک و دوو خاڵی دەستگیرکراون، بەڵام هێشتا پۆلیسی سەڵاحەدین لەبارەی تاوانەکەوە هیچ راگەیەندراوێکی فەرمی بڵاونەکردووەتەوە.




