پەرلەمان عێراق
plus4
berî 2 saet

پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای هاتوچۆ دەکات

 

پەرلەمانی عێراق یاسای هاتوچۆی هەموواردەکاتەوە و بەشێک لە سزاکان هەڵدەگرێت و بەشێکی دیکەش کەم دەکرێنەوە

پێنج شەممەی داهاتووش پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکات

هەموارکردنە پێشنیار کراوەکانی یاسای هاتووچۆ بریتین لە:

🔸 رەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل : ڕێگەدان بە رەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل یان دانانی پەردە بە ڕەزامەندی فەرمی وەزارەتی ناوخۆ، تارێژەی 30٪ .

🔸سزاکانی هاتوچۆ : هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی دوو هێندەکردنی سزاکانی هاتوچۆ لە کاتی دواکەوتنی پارەدان، هاوکات لەگەڵ پێشنیارکردنی کەمکردنەوەی بەشێک لە سزاکانی دیکە بەشێوەیەک ئاستی دارایی هاوڵاتیان لەبەرچاو بگیرێت