berî 1 saet
هاوڵاتیانی عێراق ساڵانە 9 ملیار هێلکە دەخۆن
وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هۆکاری گرانبوونی هێڵکە لە بازاڕەکاندا ئاشکراکردو دەڵێت ، بەرهەمی ئێستا 5 ملیار هێڵکەیە لە ساڵێکدا، لە کاتێکدا عێراق ساڵانە 9 ملیار هێلکە بەکاردەهێنێت.
دەشڵێت ، پرۆژەیان هەیە بۆ پشتیوانیکردنی کێڵگەکانی پەلەوەر تا بتوانن نرخی هێلکەو گۆشت هەرزان بکەن.




