دەستپاکی
Plus4
berî 1 saet

ژمێریارێک دەستگیرکراوە شەش ساڵە موچەی فەرمانبەرێکی وەهمی بۆخۆی وەردەگرێت


دەستەی دەستپاکی عێراق  راگەیاند،  ژمێریارێکیان  لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی نەینەوا دەستگیرکردووە ،  ماوەی  شەش ساڵ بەناوێکی وەهمییەوە  مووچەی  فەرمانبەرێک بۆخۆی وەردەگرێت بێ ئەوەی ئەو کەسە هەر بوونی هەبێت .

دەشڵێت ، تۆمەتبارەکە ژمێریارە لە پەروەردەی حەزری سەر بە گەیارەو لەساڵی 2017ەوە تا ساڵی 2023 بەناوێکی وەهمییەوە بە بیانوی ئەوەی ئەو کەسە گواستراوەتەوە لە پەروەردەی هەولێرەوە بۆ بوشی پەروەردەی حەزر ، موچەی بۆ ئەو کەسە وەهمییە خەرج کردووەو بۆ خۆی پارەکەی گلداوەتەوە .

ئەوەشی خستوەتەڕوو، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە ئەو کەسە نە دەستبەکاربونی هەیە و نە رێگەپێدانی ئەمنی بۆ کراوەو لەتۆماری ئەوەلیاتیش هیچ کەسێک بەو ناوە نییە.