Plus4
berî 1 saet
وەزارەتی نەوتی عێراق
بەپێی پێداویستیتان بەنزین وەربگرن
قەیرانی بەنزین کەرکوک و زۆربەی شارەکانی دیکەی عێراقی گرتووەتەوە.
وەزارەتی نەوتی عیراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: خواست لەسەر بەنزین زیاترە لە بەرهەمهێنان و ئەمەش هۆکاری دروستبونی قەرەبالغییەکی زۆرە لە وێستگەکانی دابەشکردنی بەنزین .
ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، هەوڵیانداوە لەڕێی هاوردەکردنی بەنزین بەرێگەی دەریایی گرفتەکە چارەسەر بکەن بەڵام بەهۆی کێشمەکێشەکانی ناوچەکەوە گەیشتنی بە کەنارئاوەکانی عێراق دواکەوتووە .
داواش دەکات شۆفێران بەپێی پێداویستی خۆیان بەنزین وەربگرن و قەرەباڵغی دروست نەکەن.




