plus4
پێش ٢ ساڵ
جەمسەری بەستەڵەکی باکوور کە دەکەوێتە دوا خاڵی باکوری گۆی زەوییەوە , پانتاییەکەی "١٤" ملیۆن کلیۆمەتر چوارگۆشەیە ، سێ کیشوەری ئاسیاو ئەوروپا و ئەمریکای باکوری پێوەلکاوە ،پێنج دەوڵەت دەکەونە سەر جوگرافیای ئەم جەمسەرە ئەوانیش : روسیاو نەرویج و دانمارک ووڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکاو کەنەدایە ، روسیا بە تەنها زیاد لە ٥٠ ٪ درێژایی ئەم کیشوەری بەردەکەوێ .
زاناکان پێشبینی دەکەن جەمسەری بەستەڵەکی باکور بە هۆی گۆڕانکاری ئاو وهەواوە هەموو ئەو بەفرەی کە هەزارەها هەزار ساڵە کۆبۆتەوە تا ساڵی ٢٠٥٠ کۆتایی پێبێت هیچ بەفرێک نەمێنێ لەوناوچە بەرفراوانە کە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی کانزاو سامانی سروشتیە ، هەر ئەماش وا ی لە دەوڵەتانی زلهێز کردووە دەست بکەن بە جوڵەی ئابووری بازرگانی سەبازی لەو ناوچانە .
بە پشت بەستن بە توێژینەوەیەکی زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکی پێشبینی دەکرێت ئەم ناوچەیە زیاد لە "٩٠" ملیار بەرمیل نەوت و کە دەکاتە ٣٠ ٪ کۆی یەدەگی نەوتی جیهان ، "١٧" ترلیۆن پێ سێجا گاز کە دەکاتە ٣٠ ٪ یەدەکی جیهان ، وە رێڕەوی زیکەی "٤٤" ملیار بەرمیل گازی کە دەکاتە ٢٦٪ یەدەگی جیهان ، ئەمەو بڕێکی زۆری نیکڵ و ئەڵماس وزینک و کۆمەڵێکی زۆری کەرەستەی سروشتی دەگمەن کە لە پیشەسازی سەربازی بەکار دێت .