Plus4
berî 1 saet
لەهەڵبژاردنی داهاتوو تەنها بەکارتی نیشتیمانی دەتوانی دەنگ بدەیت
عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نێوان وەزارەتی ناوخۆو کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقی کرد.
لە کۆبونەوەکەدا زەیدی رێنماییدا بەوەی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بۆ پرۆسەی دەنگدان تەنها پشت بە کارتی نیشتیمانی ببەستێت.
داواشی لە وەزارەتی ناوخۆ هەموو داتاو زانیارییەکان بخاتە بەردەست کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بەمەبەستی سەرخستنی پرۆسەکە.
هاوکات دوای رێنماییەکانی زەیدی ، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان داوای لە پەرلەمانی عێراق کرد ، یاسای هەڵبژاردن هەمواربکاتەوە بەشێوەیەک تێیدا پشت بە کارتی نیشتیمانی ببەسترێت لەدەنگدانی داهاتوو.




