Plus4
berî 1 saet
🔻دەستەی خانەنشینی: 38 ملیار موچەی مانگانەی رەفحایە
بەڕێوەبەری دەستەی خانەنشینی عێراق رایگەیاند: 30 هەزار کەس بەناوی " دەستبەسەرکراوانی رەفحا " موچە لەعێراق وەردەگرن کە موچەکانیان بەپێی ماوەی راگرتنیان جیاوازی هەیە، موچەکانیان 200 و 400 هەزارو یەک ملیۆن دینارە.
وتیشی، کۆی موچەی مانگانەی "دەستبەسەرکراوانی رەفحا" زیاتر لە 38 ملیار دینارە.
دەستبەسەرکراوانی ڕەفحا (محتجزو رفحاء) ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەن کە دوای سەرکوتکردنی "ڕاپەڕینی شەعبانییە" لە ساڵی 1991 دژی ڕژێمی سەدام حسێن، بەرەو شانشینی عەرەبستانی سعودیا هەڵاتن و لە کەمپێکی شاری ڕەفحای سعودیا نیشتەجێ کران.
ساڵی 2013 لەچوارچێوەی یاسای دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی بڕیاردرا بەقەرەبوکردنەوەو خانەنشینکردنیان.




