یەعقوبی
Plus4
berî 1 saet

🔻فەرماندەکەی نوجەبا رادەستی ئەمنی حەشد کرا


موهەنەد عیقابی بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی حەشد رایگەیاند: عەباس یەعقوبی بەڕێوەبەری هەواڵگری دەوروبەری بەغدا رادەستی ئەمنی حەشد کرا تاوەکو رێوشوێنە یاساییەکانی تەواو بکات.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەناحیەی فەیازیەی پارێزگای زیقار، لەلایەن هێزێکی دژەتیرۆری عێراقەوە ( عەباسی یەعقوبی ) فەرماندە لەنوجەباو بەڕێوەبەری هەواڵگری دەوروبەری بەغدا دەستگیرکرا.

هێشتا هیچ لایەنێک هۆکاری دەستگیرکردنەکەی نەخستوەتەڕوو.