Plus4
berî 4 saet
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عیراق راگەیەندراوێکی سەبارەت بە کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی و راگرتنی سەرجەم چالاکییەکانی کۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم بڵاوکردەوە.
دەستەکە ئاماژەی بەوە کردووە بەهۆی پابەندنەبوونی کۆمپانیاکە بە جێبەجێکردنە دارایی و یاساییەکانی و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی پێکهاتنەوە، تەواوی رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکانی گرتووەتە بەر، لەوانەش دەستبەسەرداگرتنی سەرمایە گوازراوە و نەگوازراوەکانی کۆڕەک.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ راگرتنی تەواوەتی تۆڕەکە و تەواوی ئامێر و سیستەمەکانی کۆڕەک بەردەوام دەبێت.
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عیراق داوا لە بەشداربوانی کۆرەک دەکات، کە راستەوخۆ بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکان، پڕکردنەوەی باڵانس و نوێکردنەوەی هاوبەشییەکانیان رابگرن تاوەکو توشی زیانی دارایی نەبنەوە.
دەشڵێت؛ بەشداربوان با سیمکارتەکانیان لای خۆیان بپارێزن و فڕێی نەدەن، تا ئەو کاتەی رێنمایی نوێ لە رێگەی کەناڵە رەسمییەکانی دەستەکەوە بڵاودەکرێتەوە




