مادەی ١٤٠
plus4
berî 1 saet

کاکە رەش سدیق بەرپرسی ئۆفیسی ماددەی ١٤٠ ی دەستوری عێراقی لە کەرکوک رایگەیاند  : پاش ئەوەی لە ٢٧ ی تەموز ٢٠٢٦ هادی عامری سەرۆکی  مادەی ١٤٠ دەستور بە نامەیەک داوای لە وەزارەتی بازرگانی عێراق کرد رەزامەندی دەرببڕێت لە سەر گواستنەوەی فۆڕمی خۆراکی ئەو خێزانانەی لە باشورو ناوەڕاستی عێراقەوە بۆ پارێزگای کەروک بە مەبەستی نیشەجێبون و گۆڕینی دیمۆگرافیای شارەکە کە ئەمەش پێچەوانەی دەستورە .

 ئێمەش لای خۆمانەوە وەک ئۆفیسی کەرکوکی ماددەی ١٤٠ نامەیەکمان ئاراستەی هادی عامری کرد رونمان کردەوە ئەم بڕیارە پێچەوانەی ماددەی دەستوری ١٤٠ ە پێویستە کاری پێنەکرێت . 

هادی عامریش لە وەڵامدا  لە ٣٠ تەموزلە نامەیەکدا دوای لە وەزارەتی بازرگانی کرد کاری گواستنەوەی خێزانەکانی باشور بۆ کەرکوک رابگیرێت