کۆرمۆر
Plus4
berî 1 saet

 ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ ی ئاب  ٢٠٢٦حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند :لە ٤  ئابی 2026  حکومەتی هەرێم لە لایەن هەردووکۆمپانیای کرێسنت پترۆلیۆم و دانەگاز کە پێکەوە بە هاوبەشی لە  کێڵگەی کۆرمۆرن کار دەکەن  ئاگادارکرایەوە کە دەستیانکردووە بە دابینکردنی گازی سرووشتی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ وەزارەتی کارەبای عێراق بە مەبەستیبەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی کارەبای تازە لە کەرکوک . حکومەتی هەرێم ئەم ئاگادارکردنەوەیەیتەنیا لە کاتی راگەیاندنی فەرمی کۆمپانیاکاندا پێگەیشت.

دەشڵێت، "وەک قەوارەیەکی دەستووری و دانەبڕاو لە کۆماریفیدراڵیی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە پابەندبووە بە بەهێزکردنی ئاسایشی وزە لە هەرێمی کوردستان وعێراق. ئەم ئامانجەی لە ڕێگەی وەبەرهێنانی گەورە لە ژێرخانیوزە و خستنەگەڕی ئەو ژێرخانە بۆ خزمەتکردنیبەرژەوەندییەکانی هەموو عێراقییەکانی کردووە. حکومەتیهەرێم هەرگیز دژی دابینکردنی غاز یان کارەبا بۆ هیچ بەشێکیعێراق نەبووە ، بەو مەرجەی ئەو جۆرە ڕێکخستنانە بەپابەندبوونی تەواو بە چوارچێوەی گرێبەستە کارپێکراوەکان و بەڕەزامەندیی حکومەتی هەرێم وەک لایەنی گرێبەستکار ئەنجام