اجتماع امني
Plus4
berî 1 saet

رێگا نادەین دەستدرێژی بكرێتە سەر هیچ دراوسێیەك


عەبدولئەمیر شمەری بەڕێوەبەری نوسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی باڵای ئەمنی كردووە كە تێیدا سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆر، سوپاسالار، بریكار، فەرماندە و بەڕێوەبەری گشتییەكان و دەستەی حەشد و هەموو فەرماندەكانی سوپا و پۆلیس لەپارێزگاكان بەشداربونە.

شمەری كە لەسەر راسپاردەی عەلی زەیدی، سەرپەرشتی كۆبونەوە ئەمنییەكەی كردووە وتوێتی: هەرچی هێزی ئەمنی و سەربازییە لەسەرتاسەری وەڵاتەكە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و رێگا نادرێت هیچ كەسێك عێراق بكاتە بكاتە سەرچاوەی هەڕەشەی ناوخۆیی یا دەرەكیی لە دژی هیچ وەڵاتێك