Plus4
berî 1 saet
رێنمایی نوێ سەبارەت بەپارەی مانگانەی بەشداربوانی ئینتەرنێت
مستەفا سەنەد وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق ڕێنمایی دایە کۆمپانیاکانی دابینکردنی ئینتەرنێتی ماڵان تایبەت بە کێبڵی تیشکی (FTTH) ، بۆ لەمەودوا بەشێوەی ئەلیکترۆنی پارەی مانگانەی ئینتەرنێتی ماڵان کۆبکاتەوە بەڵام بێ ئەوەی هیچ بڕە پارەیەکی زیادە بخرێتەسەری.
هاوکات بەپێی رێنماییەکە دەبێت مانکانە ماوەی 7 رۆژ دەرفەت بە بەشداربووان بدرێت بۆ تازەکردنەوەی بەشداریکردنیان لە ئینتەرنێتی مانگانە.




