تاقیکردنەوەکان
Plus4
berî 2 saet

دەستەی ڕا لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق، لە کۆبوونەوەی فەرمی خۆیدا لە ڕۆژی پێنجشەممە (٦ی ئابی ٢٠٢٦)، بڕیارێکی گرنگی تایبەت بە خوێندکارانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی (شەشەمی ئامادەیی) دەرکرد، 

تێیدا کارپێکردنەوەی سیستمی "محاولات" (تاقیکردنەوەی دووبارە)ی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) پەسەند کرد،

بەپێی بەیاننامەیەکی فەرمی وەزارەتی پەروەردە، ئەم بڕیارە سەرجەم بەشەکانی قۆناغی ئامادەیی دەگرێتەوە و تایبەتە بەو خوێندکارە ڕێکخراوانەی (المنتظمین) کە تەنها لە ماددەیەک یان دوو ماددەی خوێندن دەرنەچوون،
بڕیارەکە ڕێگەیان پێدەدات تاقیکردنەوەکانیان لە ساڵی خوێندنی داهاتوودا (٢٠٢٦-٢٠٢٧) ئەنجام بدەنەوە،

وەزارەت ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان بەپێی کۆمەڵێک ڕێسا و ڕێنمایی تایبەت دەبێت کە لە ئاییندەیەکی نزیکدا لەلایەن وەزارەتەوە بڵاودەکرێنەوە، هاوکات جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەم بڕیارە بە چوارچێوەی خوێندکارانی تاقیکردنەوە دەرەکییەکان (الامتحانات الخارجية) نایەتەوە و ئەوان لێی سوودمەند نابن.