پەرلەمانتار
berî 2 saet

لێژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق جەخت دەكاتەوەلەوەی موچەی ساڵی ٢٠٢٦ مسۆگەر كراوە، بەڵام قۆناغی داهاتوو پێویستی بە رێكخستنەوەی و پێداچوونەوە بە خەرجیەكان هەیە.

ریاز تەمیمی، ئەندامی لێژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایگەیاند، لێژنەكە كار لەسەر پێكهێنانی تیمێك دەكات بۆ پێداچوونەوە بە سەرجەم گرێبەستەكانی كۆكردنەوەی داهات لە دامودەزگاكانی دەوڵەتدا، بە ئامانجی زانینی قەبارەی داهاتی بەدەستهاتوو و رێژەی ئەو پشكەی كە دەوڵەت بەدەستی دەهێنێت بەراورد بە پشكی وەبەرهێنەر.