Plus4
berî 1 saet
بە پێی سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەفدی نێوەندگیر بە تۆڕی هەواڵی سی بی ئێس نیوزی ئەمریكی ئاشكرایكردووە، پێشنیازێك لەلایەن ترەمپەوە خراوەتەڕوو دوای هەڵوەشاندنەوەی هێرشێكی چاوەڕوانكراو بۆ سەر ئێران كە تێیدا داوا لە واشنتۆن و تاران دەكات بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستان.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندووە، پێشنیارەكە داوای راگرتنی هێرشەكانی ناوچەكەی كردووە، لەوانەش هێرشی ئەو گروپانەی كە لەلایەن ئێرانەوە پشتگیری دەكرێن بۆ سەر وڵاتانی كەنداو و ئوردن، هاوكات مەرجی ئەوەی داناوە كە دەبێت گەروی هورمز دەستبەجێ بە تەواوی بكرێتەوە.
لە هەمان كاتدا، پێشنیارەكە لەخۆگرتنی كۆتاییهێنانە بەو شتەی كە ترەمپ بە هەڕەشەی ناوخۆیی ئێران ناوی بردووە، و لە بەرانبەردا ئەمریكا كۆتایی به گەمارۆ دەریاییەكەی سەر ئێران بهێنێت و رێگە بە تاران بدات نەوت هەناردە بكات.




